ڤیدیۆ؛ مێسی دوای بردنەوە لە کەنەدا چی گوت؟

21-06-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، دوای بردنەوەی یەکەم یاریی کۆپا ئەمریکا دەڵێت "یاریی یەکەم هەمیشە قورسە و پێویستە بۆ یاریی بەرامبەر چیلی بەباشی ئامادەبین."
 
مێسی دوای یارییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ و بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی کەنەدا، لە یەکەم یاریی کۆپا ئەمریکا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "دەزانین یاریی یەکەم چەند قورسە، گرنگترین شت ئەوەیە بەبردنەوە دەستپێبکەیت، پێشتر ئەمە لە سەردەمی سکالۆنی رووینەدابوو، بۆیە ئەمە شتەکان ئارام دەکاتەوە، چونکە زۆر ئازار دەچێژیت کاتێک بە دۆڕان دەستپێبکەیت، بەڵام ئێمە هەمیشە بەمشێوەیە یاری دەکەین، ئێمە لە کۆمەڵەیەکی زەحمەتداین، ئێستا پێویستە رووبەڕووی تیپێکی باش و رکابەر ببینەوە کە چیلییە، ریکاردۆ گاریکاش رەهەندێکی دیکەی پێبەخشیوون، دڵخۆشین بەبردنەوە دەستمانپێکرد، ئێستا پێویستە پشوو بدەین بۆ ئەوەی بۆ یاری چیلی ئامادەبین."
 
لیۆ باس لە ویستی بردنەوە و رکابەریکردن دەکات و دەڵێت "وەکو هەمیشە دەزانین دەبێت وەکو تیپ یاری بکەین و بەشێوازێکی دروست مامەڵە بکەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، دەزانین تاکە رێگە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە بە رێگەی تایبەتی خۆمان دەبێت، بۆیە بەهەمان خۆ نەویستی و ویستی بردنەوە بەردەوام دەبین."
 
لیۆنێل مێسی لە یارییەکەدا بە ئاسیستێک هاوکاریی هەڵبژاردەکەی کرد بۆ بردنەوە لە کەنەدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر، یاریزانەکە لە کۆپا ئەمریکادا 35 یارییکردووە، بەشداریی لە 31 گۆڵدا کردووە، خاوەنی 13 گۆڵ و 18 ئاسیستە.
 
بەرەبەیانی رۆژی 26ـی مانگ ئەرجەنتین دووەم یاریی خۆی لە رکابەرییەکانی کۆپا ئەمریکادا ئەنجامدەدات و رووبەڕووی هەڵبژاردەی چیلی دەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە