لویس سوارێز مێسی لە بارسێلۆنا هێشتەوە

21-06-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن مێسی سوارێز
A+ A-

رووداو – هەولێر

لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا نزیکبوو لەوەی لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتییەوە بکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لە هاوینی 2016دا کاتێک هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە هەڵبژاردەی چیلی دۆڕا، لیۆنێل مێسی لە بارودۆخێکی خراپدا بووە و بڕیاری رۆیشتنی لە بارسێلۆنا داوە، بەڵام دواتر پاشگەزکراوەتەوە.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، لیۆ لە گفتوگۆدابووە لەگەل بەرپرسانی مانچێستەر سیتی و نیازی وابوو جارێکی دیکە لە ژێر سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلادا یاریبکات، تەنانەت بڕیاری وابوو بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ مێسی لەگەڵ سیتیزن رێکبکەوێت.

دوای گفتووگۆکانی مێسی لەگەڵ ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە، باوکی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە،کە هاوکات بەڕێوبەری کارەکانیەتی، ماوەی سێ کاژێر لە کۆبوونەوەدا بووە بۆ پاشگەز کردنەوەی بەڵام هەوڵەکانی بێسود بووە، دواتر لویس سوارێز گفتوگۆی لەگەل مێسی کردووە و لە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا پاشگەزی کردووەتەوە، و ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەش مێسی ئارامکردووەتەوە کە لە یانەکەیدا نەڕوات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە