لە پەیامێکی دزەپێکراودا پیکێ بەناوی مێسی داوایێک لە یوفا دەکات

21-05-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن جێرارد پیکێ لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی چەند پەیامێکی دزەپێکراو، جیرارد پیکێ کارێک دەداتە پاڵ لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، کە لەوانەیە لیۆ وەڵامێکی تووندی هەبێت، لەبەرئەوەی بە ناوی ئەوەوە داوایەک لە سەرۆکی یوفا دەکات.
 
ساڵی 2020 پیکێ چەند نامەیەکی دەنگی و نووسراوی بۆ لویس رۆبیالێسی سەرۆکی ئەوکاتی یوفا ناردووە و داوای لێکردووە، قەرەبووی زیانی ئەو یاریزانانە بکاتەوە کە لەبەر کۆرۆنا تووشی بوونە و پێشیدەڵێت "ئەوە داواکاریی لیۆنێل مێسییە".
 
میدیاکانی ئیسپانیا، لەو بارەیەوە بڵاویانکردووەتەوە "بەپێی چەند پەیامێکی دەنگی و نووسراوی دزەپێکراو، کە بۆ ساڵی 2020 دەگەڕێنەوە، جێرارد پیکێ داوای لە رۆبیالێسی سەرۆکی ئەوکاتی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە، کە داوا لە چێڤرینی سەرۆکی یوفا بکات، قەرەبووی زیانەکانی ئەو یاریزانانە بکاتەوە کە لە کاتی کۆرۆنادا مووچەکانیان کەمکرابووەوە. بە قسەی پیکێ، لیۆنێل مێسی لە پشت ئەو داواکارییەوەیە".
 
پیکێ و مێسی چەندین ساڵ پێکەوە یارییان بۆ بارسێلۆنا کردووە، چەندین نازناویان بەدەستهێناوە، ئەگەرچی ئەو ساڵەی مێسی لە بارسێلۆنا رۆیشت، هەندێک لە سەرچاوەکان باسیان لەوە دەکرد کە پیکێ رۆڵێکی نەرێنی هەبووە لە پرسی بەڕێکردنی لیۆ لەلایەن خوان لاپۆرتای سەرۆلی بارسێلۆناوە.
 
جگە لەوەش پیکێ چەندجارێک بەوە تۆمەتبارکراوە کە لە پرسی بردنی جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ سعودیە دەستی لەگەڵ رۆبیالێس هەبووە و لە گەندەڵیدا تێوەگڵاوە، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەک نییە، ئەو تۆمەتانە لەسەر پیکێ بسەلمێنێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە