ڤیدیۆ؛ لەنێو یاریگەیەکی سالڤادۆردا 12 کەس گیانیان لەدەستدا

21-05-2023
ئیحسان تاهیر
سالڤادۆر
سالڤادۆر
نیشانەکردن سالڤادۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە ئەنجامی پاڵپێوەنان و قەرەپەستانێک، کە ئێوارەی دوێنێ شەممە لە یاریگایەکی تۆپی پێ لە سان سالڤادۆری پایتەختی سالڤادۆر، پێش دەستپێکردنی یارییەکی خولی ئەو وڵاتە روویدا، لانیکەم 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 100 کەسیش برینداربوون.
 
رووداوەکە لە یاریگای کوسکاتلان لە پایتەختی سالڤادۆر روویداوە، پێش ئەوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی ئەلیانزا و فێز دەستپێبکات.
 
ئەلیانزا و فێز، کە دوو لە یانە بەنێوبانگەکانی وڵاتەکەن، بڕیاربوو دوێنێ شەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی کلۆسۆرا 2023 رووبەڕووی یەکدی ببنەوە، بەڵام ئەو رووداوە بووە هۆی دواخستنی یارییەکە.
 
بەگوێرەی گوتەبێژی پۆلیسی سلڤادۆر، سەرەتا لە رووداوەکەدا 7 پیاو و 2 ژن گیانیان لەدەستداوە و 100 برینداریش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، بەڵام دواتر 3 کەسی دیکەش بە هۆی سەختی برینەکانیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی سالڤادۆر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نیگەرانی خۆی بۆ ئەو کوژراوانە دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە دەستبەجێ داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە