ڤیدیۆ؛ مان سیتی سێیەمجار لەسەریەک و نۆیەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ

21-05-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Oli SCARFF / AFP
Photo by Oli SCARFF / AFP
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی ئارسیناڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی مانچێستەر سیتی، بەردەوام بوو لە سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر خولی ئینگلیزیدا، و نازناوی وەرزی ئێستای 2022-2023ـی بردەوە، کە سێیەمجارە لەسەریەک، هەروەها نۆیەمین جارە لە مێژووی خۆیدا.
 
بەدەستهێنانی نازناوەکە لەلایەن سیتییەوە دوای دۆڕاندنی ئارسیناڵ بوو بە نۆتینگهام فۆرێست بە ئەنجامی 1-0، کە لە یاریگای سیتی گراوند بەڕێوەچوو.
 
ژمارەی خاڵەکانی گانەرز 81 خاڵە و لە پلەی دووەمدایە و بە 4 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندییەکە دوورە، بەڵام ئارسیناڵ یەک یاری ماوە و سیتیزن 3 یاری ماوە.
 
بەگوێرەی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، سیتی بووەتە پێنجەم یانە لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزیدا کە لە 3 وەرزی لەسەریەکدا نازناوەکە بەدەستبهێنێت، لەدوای هادەرسفیڵد تاون، ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد (دووجار).
 
سیتی لە 8 وەرزی پێشوودا نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێناوە، ئەوانیش بریتین لە: 1936-1937، 1967-1968، 2011-2012، 2013-2014، 2017-2018، 2018-2019، 2020-2021، 2021-2022”.
 
ئەم نازناوە پێنجەمین نازناوی خولی نایابی ئینگلیزییە بۆ یانەی مانچێستەر سیتی، بە سەرکردایەتی پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی.
 
ئۆپتا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە یەکەمجارە پاڵەوانی پرێمەرلیگ لە یاریگای سیتی گراوند دیاریبکرێت لەدوای ساڵانی 1990-1991، کاتێک نۆتینگام بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیڤەرپووڵی بردەوە و بۆ دەیەمین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەخشییە ئارسیناڵ.
 
دوای تەواوبوونی یارییەکەی ئارسیناڵ، هاندەرانی مانچێستەر سیتی دەستینا بە ئاهەنگی سەرکەوتن کرد و شاری مانچێستەریان بە شینی ئاسمانی تەنییەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە