ڤیدیۆ: مەهدی سوپەرهاتریک بۆ پۆرتۆ تۆمار دەکات

21-05-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by MIGUEL RIOPA / AFP /
Photo by MIGUEL RIOPA / AFP /
نیشانەکردن مەهدی تارمی پۆرتۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

مەهدی تارمی، هێرشبەری ئێرانی، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی لە یەک یارییدا سوپەرهاتریکی تۆمارکرد، کە سێ لەو گۆڵانەی بە لێدانی سزا بوو.
 
لە گەڕی پێش کۆتایی خولی تۆپی پێی پۆرتوگالدا، پۆرتۆ لەدەرەوەی یاریگەی خۆیدا، بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە فامالیکاو بردەوە و توانی هیواکانی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە بهێڵێتەوە.
 
سەرجەم گۆڵەکانی پۆرتۆ لە رێگەی مەهدی تارمی، هێرشبەری ئێرانییەوە تۆمارکران کە لە خولەکی 7ـدا بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. تەنیا سێ خولەک دواتر گۆڵی دووەمی بۆ پۆرتۆ تۆمارکرد.
 
یانەی خاوەن یاریگە توانی پێش کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم لە رێگەی هەردوو یاریزانەکەی، ئیڤان جەیمی لە خولەکی 33 و سانتیاگۆ کۆلۆمباتۆ لە خولەکی 44 بە لێدانی سزا دوو گۆڵ تۆماربکات و ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.
 
بەڵام تارمی لە گێمی دووەمدا گەڕایەوە و دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد لە رێگەی دوو لێدانی سزاوە. لە خولەکەکانی 67 و 75 و سێ خاڵەکەی بۆ تیپەکەی مسۆگەرکرد.
 
بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانی پۆرتۆ گەیشتە 82 خاڵ، کە تەنیا خاڵێک لەدوای بێنفیکای پێشەنگەوە دێت، بەڵام ئەمەی دوایی یارییەک کەمتری کردووە، کە بردنەوەی بێنفیکا بەرامبەر سپۆرتینگ لیسبۆنە نازناوەکەی بۆ تیپەکە مسۆگەر دەکات، پێش ئەوەی گەڕی کۆتایی بەڕێوەبچێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە