مانچێستەر بەنیازە لە مێرکاتۆ ریکۆرد تۆمار بکات

یانەی مانچێستەر یونایتد، ئامادەیە بەرزترین ریکۆردی گواستنەوەی یاریزانان لە مێژووی تۆپی پێی ئینگلتەرا بشکێنێت.

رۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی بڵاویکردەوە "مانچێستەر یونایتد ئامادەیە  ئەو بڕە پارەیە بدات، کە یانەی بەنفیکا وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی جواو فلیکس دایناوە، لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو هێرشبەرە گەنجە لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوودا".

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرە تەمەن (19ساڵ)کەی بەنفیکا 105 ملیۆن باوەندە.

گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی خولی ئینگلیزی 89 ملیۆن پاوەند بووە، کە سێ ساڵ لەمەوبەر، یانەی مانچێستەر لە بەرامبەر بەدەستهێنانی تواناکانی پۆگبا لە یۆڤێنتوسەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

زە سەن نووسیویەتی "هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی جواو فلیکس لە چوارچێوەی داواکارییەکانی ئۆلیگونار سۆڵشایەر راهێنەری مان یونایتد دێت کە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو، گۆڕانکاری ریشەیی لە پێکهاتەی یانەکەدا بکات".

بەو پێیەی جواو فلیکس یەکێکە لە هەڵکەوتووترین ئەستێرە دیارەکانی وەرزی رابردوو، چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی لە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن بۆ تیپەکانیان، دیارترین ئەو یانانەی چاویان بڕیوەتە تواناکانی جواو فلیکس، مان سیتی، یۆڤێنتوس، بایرن میونشن، بارسێلۆنا و ریال مەدریدە.