ئەلێکس ڤیدال: کۆتاییهات

رووداو – هەولێر

ئەلێکس ڤیدالی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا لە دوای کۆتاییهاتنی یاریی نێوان یانەکەی و ریال سۆسیداد لە دوا یاریی ئەم وەرزەی لالیگا، رایگەیاند یانەکەی جێدەهێڵێت.

ڤیداڵ لە تۆرێ کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا لە یاریگەی کامپنو لە نێوان هەردوو جامی لالیگا و شای ئیسپانیایە، نووسیویەتی، کۆتاییهات.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لەو بارەیەوە ئاشکرایکرد، مەبەستی ڤیدال لەو پۆستەدا، جێهێشتنی یانەکەیەتی، دوای مۆندیاڵ راساتەوخۆ روودەکاتە یانەیەکەی دیکە و بەهێزترین بژاردەش گەڕانەوەیە بۆ یانەی سێڤییا بە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ، کاتێک بەر لە 3 ساڵ بە 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.