رووداو -ههولێر
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بازدانی ئەسپ لە هەولێر بە بەشداری 30 سوارچاک لە 10 وڵاتی جیاجیا بەڕێوەدەچێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو ، لە پاڵەوانێتییەکەدا رکابەرییەکی بەهێز لەنێو سوارچاکاندا هەبوو.
کێبرکێکە بە بەشداریی سی سوارچاکی دە وڵات بۆ ماوەی دوو رۆژ لە ناو هۆڵی داخراوی یانەی ئەسپسواریی هەولێر، بەسەرپەرشتی پێنج ناوبژیوانی جیهانی بەڕێوەچوو.
یانەی ئەسپسواریی نێودەوڵەتی هەولێر کە یانەی باوەڕپێکراوە لە لایەن یەکێتی سوارچاکی جیهان، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ هەڵگڕتنی گەمارۆی تەندروستی لەسەر عێراق، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا گەورە سوارچاکان بتوانن ئەسپەکانیان بهێننە شاری هەولێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ