ڤیدیۆ؛ لێدوانی راهێنەران.. چاڤی و ئەنچێلۆتی سەرکەوتنیان دەوێت

21-04-2024
ئیحسان تاهیر
ئەنچێلۆتی و چاڤی
ئەنچێلۆتی و چاڤی
نیشانەکردن لێدوانی راهێنەران کارلۆ ئەنچێلۆتی چاڤی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، لە گەڕی 32ـی لالیگادا، ریال مەدرید لە یاریی کلاسیکۆدا میوانداریی یانەی بارسێلۆنا دەکات.
 
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، راهێنەرانی هەردوو یانە قسەیان بۆ میدیاکاران کرد، کە ئەمە پوختەی قسەکانی هەردووکیانە:
 
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید:
 
تاوەکو ئێستا هاندەرێکی ریال مەدریدم نەبینیوە خەمباربێت لەبارەی شێوازی یاریکردنی تیپەکەوە، لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەندێک لەوانە ببینین، بەڵام دەزانم کە هەمووان زۆر دڵخۆشن و هەر دەشبێ بەو شێوەیە بن، چونکە تیپەکە هەموو توانای خۆی خەرجدەکات و دۆخەکان تێدەپەڕێنێت.
 
ئێمە ئەمڕۆ بەرامبەر تیپێکی زۆر رکابەر یارییدەکەین کە لەماوەی رابردوودا ئاستی زۆر باشبووە، ئێمە دڵنیان لەوەی ئەمەی ئەمڕۆش کلاسیکۆیەک دەبێت وەکئەوەی چاوەڕێ دەکەین بیبینین، رکابەرییانە و جەنگاوەرییانە، ئەمە هەلێکی مەزنە بۆ ئێمە تاوەکو بەهۆی کلاسیکۆوە لە بردنەوەی لالیگا نزیکتر ببینەوە، بەلەبەرچاوگرتن و هەستکردن بە هەموو ئەو زەحمەتییانەش کە رووبەڕوویان دەبینەوە، چونکە بارسێلۆنا هێشتا بەپێوە ماوە.

 

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا:

 
ئەگەر ریال مەدرید کلاسیکۆ بباتەوە، بەڵێ لالیگا کۆتایی دێت، بەڵام ئێمە پۆزەتیڤانە بیر دەکەینەوە و بردنەوەمان دەوێت، دەمانەوێت جیاوازیی خاڵەکان کەمبکەینەوە، هەلی ئەوەمان هەیە و تاوەکو کۆتایی لالیگا لەپێناویدا دەجەنگین.
 
ئەمە گرنگترین یاریی وەرزەکەیە بەلای ئێمەوە. روونە کە دەبێ و پێویستە بیبەینەوە، دەبێ بیبەینەوە بۆ ئەوەی گوشاری زیاتر لەسەر ریال مەدریدی پێشەنگ دروست بکەین. جیاوازیی خاڵەکان کەمدەکەینەوە. ئەمە ئەو سیناریۆیەیە کە دەمانەوێت رووبدات، یاریی دەکەین و هەوڵدەدەین لە بێرنابیۆ براوەبین، ئەمە ئامانجی ئێمەیە.
 
ئێمە جیا لە یارییکردنی باش، دەبێ کاریگەریش بین، چونکە ریال مەدرید کاریگەرە، ئەوان بەباشی بەرگری دەکەن و کاریگەرن. ئەوان یەکێکن لە باشترین ئەو تیپانەی کە ئاراستەی یاریی دەگۆڕن، جووڵانەوەکانیان خێرا و دڕندایە، توانایان هەیە و ئەوان ریال مەدریدن، ئێمە باسی یەکێک لە باشترین تیپەکانی جیهان لە چەند ساڵی رابردوودا دەکەین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).