ڤیدیۆ؛ زاواکەی کورد لایپزیگی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا
رووداو دیجیتاڵ
ئیم‌یل پیته‌ر فۆرسبێرگ، یاریزانی هەڵبژاردەی سوێد و زاوای کوردان، سەرکردایەتی یانەی لایپزیگی کرد بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا، کە تێیدا رووبەڕووی یانەی فرایبورگ دەبێتەوە.
یانەی لایپزیگ بلیتێکی یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی زۆر بە زەحمەت لە یانەی یەنیەن بەرلینی بردەوە.
لایپزیگ لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئەڵمانیادا، لەسەر یاریگەی رێد بۆل ئەرێنا میوانداری یانەی یەنیەن بەرلینی کرد و بە ئەنجامی 2-1 لێیبردەوە.
سەرەتا تیپی میوان لە خولەکی 25 گەیشتە تۆڕی گۆڵی خاوەن ماڵ و گۆڵی یەکەمی لە رێگەی شیرالدۆ بیکەرەوە تۆمارکرد.
لە نیوەی دووەمدا یاریزانانی لایپزیگ باشتر دەرکەوتن و دوای گوشارێکی زۆر، سیلڤا لە خولەکی 61ـدا لێدانێکی سزای بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی یەکسانبوونی بۆ لایپزیگ تۆمارکرد.
لە دواساتەکانی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، ئیمێل فۆرسبێرگی یاریزانی سوێدی، کە زاوای کوردانە، گۆڵی سەرکەوتنی بۆ لایپزیگ تۆمارکرد و یانەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا، کە تێیدا رووبەڕووی یانەی فرایبورگ دەبێتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ 3-1 لە هامبۆرگی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا گەیشتە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا.
ئه‌و یاریزانه سوێدییه تەمەن 31 ساڵییە، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه یاریزانێكی كورد كردووه، کە له وڵاته‌كه‌ی بووه‌ته جێگه‌ی خواس و باسی هه‌موو هانده‌رانی تۆپی پێ، به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، كه سوێدییه‌كان پێیانوایه "فۆرسبێرگ جێگره‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی سوێده".
ئیم‌یل پیته‌ر فۆرسبێرگ، رۆژی 15/6/2016 ژیانی هاوژینی له‌گه‌ڵ شه‌نگه حوسێنی كچه یاریزانی كورد پێكهێنا، كه خه‌ڵكی شاری سلێمانی باشووری كوردستانه و نیشته‌جێی سوێده. شه‌نگه خۆیشی یاریزانێكی به‌توانای تۆپی پێ بوو، یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی سوێد بۆ ته‌مه‌نی خوار 20 ساڵی كردووه و یاریزانی یانه‌ى Sundsvalls DFFى كچانى سوێد بوو، ئەو كچی بورهان حوسێنی یاریزانى پێشووى یانه‌ى سلێمانییه.
پێشتر مامێكی شه‌نگه حوسێن، به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاندبوو "شه‌نگه و ئیم‌یل له ته‌مه‌نى 14 ساڵییه‌وه ئاشناییان له‌گه‌ڵ یه‌كدى هه‌بووه و زۆر تێكه‌ڵاوى جیهانى تۆپى پێ بوون، دواجاریش بڕیاریاندا هاوسه‌رگیری بكه‌ن".
زاواكه‌ی كورد، بێجگه له هه‌ڵبژارده‌ی سوێد، له ئه‌ڵمانیاش سه‌رنجه‌كانی بۆ خۆی راكێشاوه، كه ئێستا یاری بۆ یانه‌ى لایپزیگ ده‌كات.
فۆرسبێرگ، پێشتریش له یانه‌ى مالمۆی سوێدی یاریكردووه و به‌هۆى ئاستبه‌رزی ئه‌و له یاریكردندا چه‌ندینجار له‌لایه‌ن یانه‌كانى لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، لیۆنی فه‌ره‌نسی، ڤاڵنسیای ئیسپانی، رۆما و ئینته‌رمیلانی ئیتاڵییه‌وه داوایلێكراوه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكات.
یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا رۆژی 21ـی مانگی 5 لەسەر یاریگەی ئۆڵیمپی لە بەرلینی پایتەخت ئەنجام دەدرێت.