ڤیدیۆ: یوڤێنتوس گەیشتە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا

21-04-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یوڤێنتوس فیۆرێنتینا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یوڤێنتوس خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی بردنەوەی لە فیۆرێنتینا دووبارە کردەوە.
 
یانەی خانمە پیرەکە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیادا، لەسەر یاریگەی ئەلیانز ستادیۆم لە تۆرینۆ، میوانداری یانەی فیۆرێنتینا کرد و بە دوو گۆڵی بێوەڵام لێیبردەوە و بلیتی یاریی کۆتایی پاڵەوانێییەکەی بەدەستهێنا، کە لە یاریی چوونیشدا 1-0 لێیبربووەوە،
 
فێدیریکۆ بێرناردێسکی لە خولەکی 32ـدا یوڤێتوسی بە گۆڵێک پێشخست و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا یاریزانانی تیپی میوان زۆر هەوڵیاندا گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکەن، بەڵام بۆیان نەکرا، تاوەکو دانیلۆ لە خولەکی چواری زیادکراودا، توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ یوڤێنتوس تۆماربکات.
 
بەم ئەنجامە یوڤێنتوس گەیشتە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، کە تێیدا رووبەڕووی یانەی ئینتەرمیلان دەبێتەوە، دوای ئەوەی نیراتزۆریش دوێنی 3-0 لە میلانی بردەوە و بلیتێکی فایناڵی بەدەستهێنا.

 

یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا رۆژی 11ـی مانگی 5 لەسەر یاریگەی ئۆڵیمپیکۆ لە رۆمای پایتەخت ئەنجام دەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە