ئایندهۆڤن واز لە ئەیاکس ناهێنێت

21-04-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی هۆڵەندا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئایندهۆڤن بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا و درێژەی بە رکابەریکردنی یانەی ئەیاکسی پێشەنگی خولی هۆڵەندیدا.

لە گەڕی 31ـی خولی هۆڵەندیدا، یانەی ئایندهۆڤن رووبەڕووی ئادۆ دێنهاگ بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 20 دینزێل دومفێرس گۆڵێکی بۆ پی ئێس ڤی تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 83 لوک دی یۆنگ گۆڵی دووەمی بۆ ئایندهۆڤن تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 88دا تۆماس ناجید گۆڵێکی بۆ دینهاگ تۆمارکرد، پێشکۆتاییهاتنی یارییەکەش دۆنیال مالین گۆڵی سێیەم و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ ئایندهۆڤن تۆمارکرد.

بەم بردنەوەیە ئایندهۆڤن خاڵەکانی کردە 77 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی ئەیاکس لە پلەی دووەمی خولی هۆڵەندییە، دێنهاگیش 36 خاڵی هەیە و لە پلەی 12یە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە