رووداو – هه‌ولێر
له خولی بۆندسلیگای ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایرن میونشن بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تۆماركرد و پارێزگاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد.
بایرن میونشن له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له گه‌ڕی 30ی خولی ئه‌ڵمانیا میوانداریی ڤێرده‌ربرێمه‌نی كرد و به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر لێی برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ بوو، له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌مدا میلۆش ڤیلكۆڤیچ به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و ئه‌ركی یانه‌كه‌ی قورسكرد له‌وه‌ی بتوانێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بایرن به‌رده‌وام بێت.
له خوله‌كی 75دا نیكلاس زولێ توانی تاكه گۆڵی بردنه‌وه بۆ بایرن میونشن تۆماربكات و سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵ بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ربكات.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی لایپزیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی بۆروسیا میونشنگلادباخی برده‌وه.
له خوله‌كی 17دا مارسێل هالیستێنبێرگ به په‌ناڵتی گۆڵی یه‌كه‌می لایپزیگی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیای تۆماركرد.
پاشان له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌مدا هالیستیبێرگ گۆڵی دووه‌می خۆی و لایپزیگی تۆماركرد و تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و سێ خاڵی یارییه‌كه برد.
له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا ئه‌لحه‌سه‌ن پلیا یاریزانی میونشنگلادباخ به هه‌وڵی خۆی گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌ڵام بردنه‌وه و سێ خاڵ بۆ لایپزیگ بوو، كه به هۆیه‌وه پارێزگاری له پله‌ی سێیه‌م كرد و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئامانجی تیپه‌كه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا.
له یارییه‌كی دیكه‌ی بۆندسلیگا، یانه‌ی شاڵكێ درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی دا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامێكی قورس و به 2-5 گۆڵ به یانه‌ی هۆفێنهایم دۆڕا.
گۆڵه‌كانی هۆفێنهایم ئیسحاق بولفه‌زل 2 گۆڵ، كراماریچ، ئاده‌م شالای و نه‌دیم ئه‌میری تۆماریانكرد، گۆڵه‌كانی شاڵكێش دانیێل كالیۆری و گویدۆ بێگشتاله‌ر تۆماریانكرد.
هۆفێنهایم
هۆفێنهایم له پله‌ی شه‌شه‌مه و 50 خاڵی هه‌یه، شاڵكێش له خراپترین بارودۆخدایه و به 27 خاڵ له پله‌ی 15یه‌مه.
ئه‌مڕۆش له خولی ئه‌ڵمانیا دوو یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن:
فرایبۆرگ – بۆروسیا دۆرتموند 16:30
هێرتابه‌رلین – هانۆڤه‌ر 19:00.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ