سەمیر بابۆ نازناوی خولی کوردستان پێشکەشی مێرکل دەکات

21-04-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پێشمەرگەی هەولێر
A+ A-

رووداو – هەولێر


سەمیر بابۆ، راهێنەری پێشمەرگەی هەولێر بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی خولی کوردستان بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا نازناوەکە پێشکەشی مێرکل دەکات.

بابۆ لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی نووسیوویەتی وەک وەفایەک نازناوەکە پێشکەشە بە مێرکل.

لەبارەی ئەو پۆستەوە سەمیر بابۆ، تایبەت بە رووداوی وەرزشی راگەیاند، دوو ئامانجی لەو پۆستەدا هەیە، یەکەمیان ئەوەیە ئەو نازناوە پێشکەشی میران کەریم، یاریزانی یانەکەی کە چووەتە ئەڵمانیا و کاکلی راهێنەری پێشووی گۆڵپارێزەکانی یانەکە دەکات و هەردوو ناوەکەی لێکداوە و کردوویەتییە مێرکل.



ئامانجی دووەمیش ئەوەبووە کە ئانگێلا مێرکل، راوێشکاری ئەڵمانیا لەشەری دژی داعش هاوکارییەکی زۆر پێشمەرگەی کردووە، بۆیە ئەو نازناوەی پێشکەشی ئەویش کردووە.

سەمیر بابۆ، یەکێک لە راهێنەرە بەناوبانگەکانی کوردستانە و بووە یەکەم راهێنەر نازناوی خولی کوردستان لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر بباتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە