رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بیر لە گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی پاریس سانجێرمان دەکاتەوە و کیلیان ئێمباپێ، بەربەستی بۆ گرێبەستەکە دروستکردووە.
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید گرنگی بە تواناکانی گۆنچالۆ رامۆس، هێرشبەری پۆرتوگالی و یانەی بێنفیکا دەدات، کە بەشێوەی خواستن لە پاریس سانجێرمان یاریی دەکات و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، پەیوەندییەکانی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە بەردەوامن و رۆخی بلانکۆس دەیەوێت یاریزانەکە بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی بباتە تیپەکەی.
گۆنچالۆ رامۆس هیچ وەڵامێکی لەبارەی دەستەوارەکەوە نەداوەتە یانە مەدریدییەکە، پاریس سانجێرمانیش نایەوێت وا بە زوویی دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.
پاریس سانجێرمان دەیەوێت پشت بە گۆنچالۆ رامۆس ببەستێت، لەکاتێکدا چاوەڕواندەکرێت لە گواستنەوەی هاوینەدا کیلیان ئێمباپێ لە یانەکە بڕوات، بەمەش پاریس زیاتر پێویستیی بە هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە دەبێت.
گۆنچالۆ لە هاوینی رابردوودا بەشێوەی خواستن پەیوەندیی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردووە، یانە فەرەنسییەکە دەتوانێت لە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی، یاریزانەکە بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە یانەی بێنفیکا بکڕێتەوە.
رامۆس لەم وەرزەدا بەدرێسی یانەی پاریس سانجێرمانەوە 30 یاریی لەسەرسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا ئەنجامداوە، 9 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ