پرێمەرلیگ بە بڕیارێک رێز لە یاریزانانی موسڵمان دەگرێت

21-03-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پرێمەرلیگ مانگی رەمەزان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

میدیاکانی بەریتانیا، ئاشکرایانکرد کە داوا لە بەرپرسانی خولی نایابی ئینگلیزی کراوە، لە مانگی رەمەزاندا لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولەکە، رێگە بەو یاریزانانە بدرێت کە بەڕۆژون لە کاتی بەربانگدا رۆژووەکانیان بشکێنن.
 
دواتر بەرپرسانی پرێمەرلیگ بڕیاریاندا، ئەو یارییانەی پرێمەرلیگ کە لە مانگی رەمەزاندا، لە ئێوارە دەکرێن، خولەکێک بۆ رۆژوو شکاندنی یاریزانە موسوڵمانەکان رادەگیرێن.
 
پێشبینی دەکرێت ژمارەیەک لە یاریزانانی تۆپی پێ لە ئینگلتەرا مانگی رەمەزان بەڕۆژوو بن و ماوەی بەربانگیش لە هەندێک لەو یارییانەدا دەکەوێتە نێو یاریی. بۆیە دەیانەوێت رێز لە یاریزانە موسڵمانەکان بگرن و یارمەتییان بدەن بۆ شکاندنی رۆژووەکانیان. 
 
بەرپرسانی خولەکە داوایان لە ناوبژیوانان کردووە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان و لە کاتی بەربانگدا بەشێوەیەکی کاتی یاری رابگیرێت بۆ ئەوەی یاریزانانی بەڕٶژوو پشوویەکی خێرا بدەن و رۆژووەکانیان بشکێنن بە وەرگرتنی شلە و تەواوکەرە خۆراکییەکان.
 
هەروەها داوا لە ناوبژیوانان کراوە بەر لە دەستپێکردنی یاری یاریزانانی بەڕۆژ بناسن بۆ ئەوەی لە کاتی راگرتنی یارییدا بتوانن یارمەتییان بدەن.
 
دوو ساڵ پێش ئێستا لە یاریی لێستەر ستی و کریستاڵ پالاسدا، یارییەکە ماوەیەک وەستێرا بۆ ئەوەی رێگە بە یاریزانەکان بدات رۆژووەکانیان بشکێنن، کە یەکەم وەستانی یارییە لە مانگی رەمەزاندا لە مێژووی پرێمەرلیگدا.
 
ئەوکات میدیاکانی بەریتانیا ئشکرایانکرد کە هەردوو یانەکە پێش یارییەکە لەگەڵ ناوبژیوان گراهام سکۆت رێککەوتبوون کە وەستانێک لە یاریەکەدا هەبێت بۆ رێگەدان بە هەریەک لە یاریزانان، ویسلی فۆفانا و شیخۆ کویاتی بدەن رۆژووی خۆیان بشکێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە