پاولۆ ماڵدینی تووشی کۆرۆنا بوو

21-03-2020
رووداو وەرزشی
A+ A-

 

 

پاولۆ ماڵدینی ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی یانەی ئەیسی میلان و هەڵبژاردەی ئیتالیا، خۆی و کوڕەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ئاشکرای کرد "پاولۆ ماڵدینی بەڕێوبەری هونەری یانەکەمان لەگەڵ کەسێک بەرکەوتنی هەبووە کە کەسەکە تووشی ڤایرۆسەکە بووە، بەو هۆیەوە، ماڵدینیش تووشی کۆرۆنا بووە".

هەروەها لە بڵاوکراوەکەدا نووسراوە "نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ماڵدینی دەرکەوتووە، هەر بۆیە رۆژی هەینی رابردوو پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و ئەمڕۆش ئەنجامی پشکنینەکەی ئاشکرا بووە، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".

هەرەوەها لە بەیاننامەکەی میلاندا هاتووە "دانیێل ماڵدینی کوڕیشی، تووشی کۆرۆنا بووە، کە لە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ هاوڕێکانی لە تیپی لاوانی میلان مەشقوڕاهێنانیان کردووە، بەڵام ئێستا ماڵدینی و کوڕەکەی رەوشی تەندروستییان جێگیرە و خۆیان کەرەنتینەکردووە، تاوەکو ئەوکاتەی چارەسەری پێویست وەردەگرن".

وڵاتی ئیتالیا بووە بە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کیشووەری ئەوروپا. تاوەکو ئێستا لە ئیتالیا53578 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان نزیکبووەتەوە لە 5 هەزار کەس کە زۆرترینە لەسەر ئاستی جیهان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە