پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 بەچەند یارییەکی گرنگ دەستپێدەکەن


رووداو - هەولێر

پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020 بە ئەنجامدانی چەند یارییەکی گرنگ دەستپێدەکات، هەڵبژاردەی بەلجیکا لە یەکەم یارییدا رووبەڕووی ئەرکێکی قورس دەبێتەوە.

لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی نۆیەمدا، هەڵبژاردەی بەلجیکا سێیەمی مۆندیالی 2018 لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداری رووسیا دەکات، بەلجیکییەکان دەیانەوێت هەنگاوی یەکەمیان لە پاڵاوتنەکاندا بەسەرکەوتن دەستپێبکەن.

لە یارییەکی دیکەدا، لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەمدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر بیلارووسیا یارییدەکات.

لە کۆمەڵەی پێنجەم، هەڵبژاردەی کرواتیای دووەمی مۆندیال، لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی ئازەربایجان دەکات، بۆ بردنەوەی یەکەم سێ خاڵ لە پاڵاوتنەکاندا.

لە یارییەکی دیکەی بەهێزدا، لە کۆمەڵەی حەوتەم هەردوو هەڵبژاردەی نەمسا و پۆڵەندا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و سەرجەم یارییەکانیش کاژێر 22:45 بەڕێوەدەچن.