مۆراتا باس لە رۆیشتنی ئانتوان گریزمان دەکات

21-03-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن مۆراتا ئیسپانیا گریزمان
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئالڤارۆ مۆراتای یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا باس لە داهاتووی ئانتوان گریزمانی یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

مۆراتا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا باسی لە یاریزانانی هەڵبژاردەکەی کرد و داهاتووی گریزمانیشی یەکلاییکردەوە.

لە کۆنگرەکەدا هێرشبەرە ئیسپانییەکە گوتی، ئێمە بە پێی پلانەکان و بە گوێرەی پێویست مەشق و راهێنان دەکەین، ئەمجارە چەند یاریزانێکی نوێ بانگهێشتی هەڵبژاردەکەمان کراون، ئێمە ئێستا بیرمان لای رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی نەرویجە، ئەوان رکابەرێکی بەهێزی ئێمەن، من دەزانم هەموو رکابەرێک کێشە بۆ ئێمە درووست دەکات، تەنیا من ئەوە ناڵێم، بەڵکو ئەمە راستییە، لە هەڵبژاردەی ئێمە چەند یاریزانێکی باش و بەهرەمەند هەیە، ئەمەش ئێمەی دڵخۆشکردووە و هەموو شتێک بە باشی دەڕوات.

ئەوەی تایبەت بێت بە رۆیشتنی ئانتوان گریزمان ئالڤارۆ دەڵێت، من باوەڕم بە رۆیشتنی گریزمان نییە، راستە من لە کاتێکی خراپدا هاتم، بەڵام ئەوە رابردووە، با ئەمە لەبیرکەین، من ئێستا لەو شوێنەم کە من دەمویست، ئەوەش گرنگە لای من، من سوپاسی راهێنەری یانەکەم و هەڵبژاردەکەشم دەکەم کە متمانەیان بەمنە و منیش هەوڵدەدەم ئەوپەڕی ئاستم پێشکەشبکەم، دەگەڕێمەوە سەر باسی گریزمان، من دوو دڵ نیم سەبارەت بە دەنگۆی گواستنەوەی، من دەزانم ئەو لەگەڵ ئێمە زۆر دڵخۆشە، ئەو ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ماڵی خۆی دەزانێت و یانەکەی بەجێناهێڵێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە