ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ

21-02-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
تیروپشکی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا راکێشرا و ئاراستەی یانەکان بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتووش یەکلابووەوە، لەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکەدا یاریی بەهێز و سەرنجڕاکێش دەبینرێن و لە یاریی لووتکەی رکابەرییەکەدا هەردوو یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ و خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی هاونیشتمانی دەبێتەوە و دێربیی مەدرید دەبیننەوە.
 
براوەی یارییەکە لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی ئارسیناڵ و ئایندهۆڤن یاری دەکات.
 
یارییەکی دیکەی بەهێزی ئەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکە لەنێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەبێت و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەرامبەر یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی یاری دەکات.
 
ئەنجامی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ
چامپیۆنزلیگ



کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان بەمشێوەیە دەبێت
 
رۆژانی 4 و 5ـی ئادار یارییەکانی چوونی قۆناخی شازدە دەکرێن، رۆژانی 11 و 12ـی هەمان مانگ یارییەکانی گەڕانەوە بەڕێوەدەچن و ئەو یانانەی دەگەنە قۆناخی هەشت یەکلادەبنەوە.
 
رۆژانی 8 و 9ـی نیسان یارییەکانی چوونی قۆناخی هەشت دەکرێن، رۆژانی 15 و 16ـی هەمان مانگ یارییەکانی گەڕانەوە لە قۆناخی هەشت دەکرێن و تەنیا چوار یانە لە چامپیۆنزلیگدا دەمێننەوە.
 
لە رۆژانی 29 و 30ـی 4 یارییەکانی چوون لە قۆناخی پێشکۆتایی بەڕێوەدەچن و هەر شەوێک یارییەک دەکرێت، رۆژانی 6 و 7ـی 5 یارییەکانی گەڕانەوەی پێشکۆتایی دەکرێن و ئەو دوو یانە دەردەکەون کە ئەم وەرزە رکابەری لەسەر یەکلاکردنەوەی نازناوەکە دەکەن.
 
رۆژی 31-5-2025 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگەی ئالیانز ئارێنای تایبەت بە یانەی بایرن میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە