لێدوانی راهێنەران.. کالزۆنا دەترسێت و چاڤی گوشاری لەسەرە

21-02-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فرانچیسکۆ کالزۆنا چاڤی هێرناندێز لێدوانی راهێنەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمشەو کاژێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان، لە یاریی چوونی قۆناخی شانزدەی چامپیۆنزلیگدا، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی میوانداری یانەی بارسێلۆنا ئیسپانی دەکات.
 
راهێنەرانی هەردوو یانە بەشدارییان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا کردووە و قسەیان لەبارەی یارییەکەوە بۆ رۆژنامەڤانان کردووە.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی هەردوو راهێنەرە:
 
فرانچیسکۆ کالزۆنا، راهێنەری یانەی ناپۆلی:
 
راهێنەر ناتوانێت زۆر شت بگۆڕێت، بەو پێیەی ئێمە کاتێکی زۆرمان نییە بۆیە پێویستە خێرایی فێربوون خێراتر بکەین، بە یاریزانەکانم گوت هیچ بیانوویەکمان نەماوە و دەبێت ئەم دۆخە چاک بکەین. بارسێلۆنا تیپێکی بەهێزە، راستە بەمدواییانە تا راددەیەک بەدەست کێشەوە دەناڵێنێت، بەڵام هێشتا یەکێکە لە بەهێزترین یانەکانی ئەوروپا. بێگومان ئێمە لێی ناترسین، چونکە ئێمە تیپی ناپۆلیین، بەڵام کەس ناتوانێت نکۆلی لەوە بکات کە ئەم تیپە بژاردەیەکە لە کۆمەڵێک یاریزانی گەورە و لەلایەن راهێنەرێکی گەورەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
 
 
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا:
 
دواتر دەزانین کام شێوازی یاریکردن هەڵدەبژێرین، بەڵام ئەوە گۆڕانکارییەکی گەورە بۆ ئێمە دروست ناکات، ناپۆلی لەگەڵ مازاری بە پێنج بەرگریکار یاری دەکرد، لە کاتێکدا کالزۆنا هەرگیز ئەو پلانەت بەکارنەهێناوە، لەوانەیە بیهێڵێتەوە یان لەوانەیە بەشێوەی چوار-سێ-سێ یاری بکات، سیستمی یاریکردنیان بەدڵنیاییەوە گرنگە، بەڵام بۆ من گرنگترین شت نییە، گرنگترین شت تیپەکەم و یاریزانەکانمە. هەستێکی باشیان هەیە و دەمانەوێت یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، کە ئەمە شتە سەرەکییەکەیە.
 
تەنانەت ئەگەر بڕیاری رۆیشتنیشم نەدابووایە، هەمان هەستی ئێستام دەبوو، بارسێلۆنا یانەی ژیانی منە و هیچ نەگۆڕاوە، زۆر دڵخۆشم و ئاواتێکی گەورەم هەیە، و دەمەوێت ئەوە بگوازمەوە بۆ یاریزانەکانم. ئەمە یارییەکی چامپیۆنزلیگە بۆیە من ئامادەکارییەکی باشی بۆ دەکەم، بۆ ئەوەی یاریزانەکانم لەم یارییەدا بتوانن بەباشی رکابەری بکەن. گوشارەکان هێشتا وەک خۆیانن کە لە رۆژی یەکەمم هەبوون، گەورەترین گوشار و گەورەترین داواکاری کاتێک دێت کە یاری بۆ بارسێلۆنا دەکەیت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە