رووداو دیجیتاڵ
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، یەکەم وەرزی بەتەواوەتی لەگەڵ یانەکەی لە خولی ئەمریکا دەستپێدەکات و یانەکەی بەربژێری یەکەمە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا.
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئەمریکا دەستپێدەکەن، کاژێر 04:00ـی بەرەبەیان ئینتەرمەیامی بەرامبەر یانەی ریال سەلت لەیک یاریی دەکات.
ئەم یاریی دەستپێکی کاروانێکی نوێی یارییکردنی لیۆنێل مێسی دەبێت، لەکاتێکدا وەرزی رابردوو لە ناوەڕاستی وەرزدا لیۆ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانە ئەمریکییەکەوە کرد و نازناوی جامی خولی بۆ یانەکە بردەوە، بەڵام لەسەر ئاستی خولەکە ئینتەرمەیامی نەیتوانی بگاتە قۆناخەکانی کرانە دەرەوە و شکستیهێنا.
بۆ ئەم وەرزە ئینتەرمەیامی بەربژێرێکی سەرەکییە بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی ئەمریکا، بەتایبەت دوای ئەوەی هەریەکە لە لیۆنێل مێسی، سێرجیۆ بوسکێس، خۆردی ئەلبا و لویس سوارێزی گواستەوە و ئێستا خاوەنی تیپێکی باشە لەرووی بوونی ئەستێرەوە، کە جگە لەوە چەند یاریزانێکی لاویشی هەیە و دەیەوێت رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان بکات.
ئینتەرمەیامی لەکاتێکدا دەچێتە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئەمریکا، لە قۆناخی ئامادەکاریدا ئەنجامەکانی یانەکە خراپ بوون، لە 8 یاریی دۆستانەدا یانەکە تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، بەڵام ئەوە تەنیا قۆناخی ئامادەکارییە و یانەکە دەیەوێت بەهێزەوە بچێتە نێو رکابەرییەکانی خولەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ