ڤیدیۆ؛ راهێنەری ناپۆلی هاوڕایە لەگەڵ راهێنەری فرانکفورت

21-02-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Filippo MONTEFORTE / AFP
Photo by Filippo MONTEFORTE / AFP
نیشانەکردن لوچیانۆ سپالێتی فرانکفورت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لوچیانۆ سپالێتی، راهێنەری یانەی ناپۆلیی ئیتاڵی، دان بەوەدا دەنێت کە یارییەکەیان بەرامبەر یانەی فرانکفورتی ئەڵمانی ئاسان نابێت و دەڵێت "لەگەڵ راهێنەری فرانکفورت هاوڕام لەسەر ئەوەی کە هەردوو یانە هەمان چانسیان هەیە بۆ سەرکەوتن".
 
ئەمشەو کاژێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان، لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگدا، یانەی فرانکفۆرت لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەکات.
 
لوچیانۆ سپالێتی، راهێنەری یانەی ناپۆلی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و دووپاتیکردەوە کە ئەوان تیپێکی باشن، بەڵام ئەرکیان بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکە ئاسان نابێت.
 
لوچیانۆ گوتی "یارییەکەمان بەرامبەر فرانکفۆرت زەحمەت دەبێت، ئۆلیڤەر گلاسنێری راهێنەری فرانکفورت قسەیەکی دروستی کرد کاتێک گوتی ناپۆلی تیپێکی بەهێزە، بەڵام ئەو گوتیشی هەردوو یانە چانسی یەکسانیان هەیە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو، من لەو قسەیەش هاوڕای ئەوم، بەڕاستی دوو یاریی قورس و زەحمەتمان لەپێشە".
 
راهێنەری یانەی ناپۆلی، لە درێژەی قسەکانیدا، گوتی "بەشێوەیەکی گشتی پێشبینی دەکەم ناپۆلی هەر بەو شێوازەی یاری بکات کە لەسەری راهاتووە، بەو شێوەیە کە لە سەرەتای دەستپێکردنمانەوە یارییمان پێکردووە، هەوڵدەدەین کۆنترۆڵی یارییەکە بکەین، هەروەها هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ و تۆپ گۆڕینەوە دەدەین، هەوڵدەدەین گۆڵ تۆماربکەین و یارییەکە و هەموو شتێک کۆنترۆڵ بکەین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە