منداڵێک سەرنجڕاکێشترین نامە بۆ کڵۆپ دەنێرێت

21-02-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کڵۆپ داراگ
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە نامەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشدا، منداڵێکی 10 ساڵ کە هاندەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزییە، نامەیەک بۆ یورگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول دەنێرێت و داوای لێدەکات خۆی بە یانەیەک بدۆڕێنێت.

نامەی منداڵەکە

بەرێز یورگن کڵۆپ

من ناوم داراگە، تەمەنم 10 ساڵە و هاندەری یانەی مانچێستەر یونایتدم، ئەمڕۆ دەمەوێت ئەم نامەیەت بۆ بنووسم وەک ناڕەزایەتییەک لەبەرامبەر بردنەوە لەسەریەکەکانی لیڤەرپوول، ئەمە بۆ ئێمە وەک هاندەرانی مانچێستەر جێگەی نیگەرانییە، لەکاتێکدا لیڤەرپوول ئەگەر 9 یاریی دیکە بباتەوە ریکۆردی زۆرترین بردنەوە لەسەریەک لە پرێمەرلیگدا دەشکێنێت، ئەمەش جێگەی دڵگرانییە.

من دەمەوێت تۆ رێگە بە تیپێکی دیکە بدەیت لێتان بباتەوە و گۆڵتان لێبکات، هیوادارم بە داواکارییەکەم رازی ببیت.

وەڵامی یورگن کڵۆپ بۆ داراگ

بەرێز داراگ

لەسەرەتادا سوپاس بۆ ئەو نامەیەی بۆ منت نووسیووە، سەرەرای ئەوەی کە تۆ ناتەوێت من ببەمەوە، بەڵام دەمەوێت بەردەوام پەیوەندیمان هەبێت.

سەبارەت بە داواکارییەکەت، ناتوانم ئەوە بکەم، چونکە کاری من سەرخستنی تیپەکەم، بەڵام ئەوەی دڵخۆشم دەکات ئەوەیە کە سەرەرای ئەوەی هەردوو یانە رکابەرییەکی زۆریان هەیە، بەڵام رێزێکی گەورەی یەکدی دەگرین، هەروەها زۆر دڵخۆشم کە مانچێستەر یونایتد هاندەری دڵسۆزی وەک تۆی هەیە.

تۆ تەمەنت 10 ساڵە و جیاوازی لە یەکێک کە تەمەنی 52 ساڵە، کە گەورە بوویت هەست بەمە دەکەیت، بۆ داوایەکەشت ئێمە پێشتر چەندجارێک دۆڕاوین و لە داهاتووشدا دەدۆڕێین.

خۆشویستنی تۆپی پێ واتلێدەکات دڵخۆش بیت و نازناو ببەیتەوە، ئەوەی ئەم دوو تیپەش کۆدەکاتەوە رێزگرتنە لە یاری و رکابەری.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە