ڤیدیۆ؛ درۆگبا دەبێتە خاوەنی تیپێکی نوێ لە پاڵەوانێتی بەلەمی کارەبایی خێرا

20-12-2023
ئیحسان تاهیر
دیدی درۆگبا
دیدی درۆگبا
نیشانەکردن دیدی درۆگبا بەلەمی کارەبایی خێرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دیدی درۆگبا، کە یەکێکە لە ناوە گەورەکانی تۆپی پێی جیهان، لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا، لەگەڵ هاوبەشەکەی گابرێل لومێر، دەبنە خاوەنی تیپێکی نوێ لە پاڵەوانێتی جیهانی بەلەمی کارەبایی خێرا.
 
هێرشبەرەکەی کۆت دیڤوار، کە چوار نازناوی پرێمەرلیگ و چوار جامی یەکێتیی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگێکی لەگەڵ چێڵسی، لە ماوەی نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2015 بەدەستهێناوە، هاوکات لەگەڵ یانەی مارسیلیا و گالاتاسەرای و شەنگەهای شێنهوا و مۆنتریال ئیمپاکت یاریکردووە، دەچێتە ناو تیپەکەی خۆیەوە بەناوی تیم درۆگبا، لە ژێر ئاڵای کوتدیڤوار، بۆ وەرزی یەکەمی یەکەم وەشانی پاڵەوانێتییەکە، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەستپێدەکات.
 
درۆگبا باشترین گۆڵکاری هەموو سەردەمەکانی کۆتدیڤوارە، کە لە 104 یارییدا 65 گۆڵی تۆمارکردووە. بەشداری سێ جامی جیهانی 2006، 2010 و 2014 و دوو جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2006 و 2012 کردووە.
 
بەدرێژایی ژیانی وەرزشیی و دوای وازهێنانی لە یاریکردن، درۆگبا لە بواری هۆشیاری ژینگەیی کاری کردووە.
 
دیدی درۆگبا، لەو بارەیەوە گوتی "من دیدی درۆگبام، براوەی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ و کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوارم، ئێستاش تیپەکەم لە پاڵەوانێتی جیهانی بەلەمی کارەبایی خێرا دەناسێنم. هاوڕێکانمم گەیاندووەتە شکۆمەندی لەنێو یاریگادا و ئێستاش ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بردنەوەی نازناوەکانی جیهانین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە