لێدوانێکی چاوەڕواننەکراو لە گواردیۆلاوە لەبارەی مانەوەی لە مان سیتی

20-12-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی دڵخۆشیی بەرامبەر سەرکەوتنی یانەکەی بۆ یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان پێشاندا و دەڵێت "هیوادارم مانچێستەر سیتی دوورم نەخاتەوە."
 
مانچێستەر سیتی یەکەمجارە بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا دەکات و لە قۆناخی پێشکۆتاییدا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ئوراوا رێدزی ژاپۆنی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی مۆندیال.
 
گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکە گوتی "ئەمە یەکەمجارە مانچێستەر سیتی لێرە بێت، ئێستا من نوێنەرایەتیی ئەم دامەزراوەیە و یانە سەرسوڕهێنەرە دەکەم، دڵخۆشم بە گەیشتنمان بە یاریی کۆتایی و یارییکردن بەرامبەر فلومینێنسی، بەڵێ دەزانن ئەوە دوایین هەنگاوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە، تاکە نازناوێک کە تاوەکو ئێستا یانەکە نەیبردووەتەوە و ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین."
 
لەبارەی یارییکردنیان بەرامبەر یانەی فلومینێنسی لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا، پێپ بە رۆژنامەڤانانی گوت "بۆ ئەوەی ئەم یارییە کۆتاییە بکەیت، پێویستە کاری بڕواپێنەکراو ئەنجامبدەیت، بەتایبەت بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، کاتێک گەیشتینە ئێرە بیرمان لەوە کردەوە کە تۆ لە پاڵەوانێتییەکدا یاریی دەکەیت رەنگە لە ژیانتدا جارێک بەشداریی تێدابکەیت، ئەوەش بەرامبەر فلومینێنسی دەبێت لە بەرازیل و ئەمریکای باشوور کە تیپەکە ئەزموونی هەیە و کوالێتییەکی بەرزیان هەیە."
 
راهێنەرە ئیسپانییەکە زیاتر باس لە رکابەرە بەرازیلییەکەیان دەکات و دەڵێت " بینیمان یانەکە چۆن لە شوێنە کورتەکاندا یاریی دەکات، بەڵام ئێمەش لەوێین، دەستدەکەین بە هەڵسەنگاندن بۆ فلومینێنسی، هەوڵدەدەین شیکارییان بۆ بکەین، ئاستێکی باش پێشکێشبکەین و نازناوەکە بەدەستبهێنین."
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە دەکرێت رازی ببێت ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا؟ گواردیۆلا لە وەڵامدا گوتی "من دڵخۆشم لێرە و لەم یانەیە، بەراستی دڵخۆشم، هێشتا ساڵێکم لەبەردەم ماوە، هیوادارم دوورم نەخەنەوە و بتوانم لەو ماوەیەدا لەگەڵ ئەم یانەیە بەردەوامبم."
 
رۆژی هەینی کاژێر 21:00 لە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکاندا، مانچێستەر سیتی رووبەڕووی فلومینێنسی دەبێتەوە بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوەکە و ئەگەر یانە ئینگلیزییەکە بووە پاڵەوان، پێپ گواردیۆلا دەبێتە یەکەم راهێنەر 4 نازناوی مۆندیالی یانەکانی بەدەستهێنابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).