ئێندریک پەیامێک بۆ ئێمباپێ دەنێرێت

رووداو دیجیتاڵ

 

ئێندریک، یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدرید، پەیامێکی بۆ کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی نارد و داوای لێکرد پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.
 
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، ماوەیەکە ناوی بە ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە و ناوی لە سەرووی مانشێتی رۆژنامەکانەوە بووە.
 
زۆر لە ئەفسانەکان و یاریزانانی ئێستای ریال مەدرید داوایان لە ئەستێرە فەرەنسییەکە کردووە گرێبەست لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بکات.
 
ئێندریک یاریزانی داهاتووی ریال مەدریدیش بە پەیامێک بانگهێشتی یاریزانە تەمەن 24 ساڵەکەی کرد بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات.
 
سەبارەت بە یاریکردن لەگەڵ ئەستێرەکانی ریال مەدرید لە داهاتوودا، ئێندریک گوتی "زۆر باش دەبێت ئەگەر بتوانین لەگەڵ ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ و ئێمباپێ یاری بکەین".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "گومانی تێدا نییە کیلیان ئێمباپێ ئامانجێکی گەورەی گواستنەوەیە، لەنێو هاندەران و یاریزانانی ئێستا و ئەفسانە و میدیاکاندا".
 
گومانی تێدا نییە کە هێرشبەرە بەرازیلییەکە ئەو یاریزانە دەبێت کە ساڵی داهاتوو لە تیپێکی پڕ لە ئەستێرەدا بایەخی خۆی دەبێت، بەڵام گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرەی پاریس سانجێرمان واتا گرێبەستی ساڵ.
 
ئێندریک لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ یانەی شاهانە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، ئینجا ئامادەی یاریی ڤیاریال بوو کاتێک ریال مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە و دوای یارییەکە یاریزانە بەرازیلییەکە هەموو هاوڕێکانی بینی.
 
ئێندریک هەروەها لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە کۆبووەوە و دواتر ژمارەی نازناو و خەڵاتەکانی یانەکەی بینی.