بە فەرمی میسی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

20-12-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن میسی ئۆڵیمپیاد ئەمریکا
A+ A-

رووداو - هەولێر

میسی فرانکلینی خانمە مەلەوانزانی ئەمریکی و پاڵەوانی ئۆڵیمپیاد وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن هێنا.

میسی یەکێکە لە بەناوبانگترین یاریزانەکانی ئۆڵیمپیادی و پێشتر چەند جارێک میدالیای ئاڵتون و میدالیا جۆراو جۆرەکانی بۆ هەڵبژاردەی ئەمریکا بەدەستهێناوە.

هۆکاری وازهێنانی میسی بۆ ئەو ئازارە دەگەڕێتەوە کە لە شانیدا تووشی بووە، چونکە ئازارەکەی کاتی نەبووە و ماوەی دوو ساڵ و نیوە بە دەستییەوە دەناڵێنێت.

میسی لاوە و تەمەنی 23 ساڵە، ئەو مەلەوانزانە لە ساڵی 2012دا ناوبانگی دەرکرد کاتێک لە تەمەنی 17 ساڵیدا چوار میدالیای ئاڵتونی بردەوە و بووە یەکەم وەرزشوان لە تەمەنێکی کەمدا چوار میدالیای ئاڵتۆن بباتەوە.

کەسێکی نزیکیش لە خانمە مەلەوانزانەکە گوتی، میسی لەگەڵ خێزانەکەیدا لە کۆلۆرادۆ کاتی پشووی بەسەردەبات و لە ئەگەری چاکبوونەوەی رەنگە لە بڕیاری وازهێنانی پەشیمان ببێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە