واندا نارا نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیکاردی داودەخات


رووداو - هەولێر

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی تاوەکو ئێستا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری یانەکەی نەگەیشتووە رێککەوتن.

ماڵپەری کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی رایگەیاندووە، ئیکاردی نایەوێت لە نیرازۆری بڕوات، بەتایبەت کە یاریزانەکە هەست بە ئاسوودەیی دەکات لە یانەکەدا.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، تاکە شت کە ببێتە هۆکاری ئەوەی گرێبەستەکە نوێنەکرێتەوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی لەنێوان یانەکە و واندا نارای هاوژین و بەڕێوەبەری کارەکانی ئیکاردی.

ئینتەرمیلان دەیەوێت ئیکاردی لە یانەکە بمێنێتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی لەسەر دانەنێت، بەڵام بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە بەوە رازی نییە.

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ماورۆ ئیکاردی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە پێشکەشیدەکات، چەند یانەیەکی گەورە داوای دەکەن لەپێش هەمووشیانەوە ریال مەدریدی ئیسپانی.