لە NBA میلواکی لە نیو ئۆرلێنسی بردەوە

20-12-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن میلواکی نیو ئۆرلێنس ئێن بی ئەی
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە خولی باسکەی ئەمریکدا، تیمی میلواکی باکز بردنەوەی بەسەر تیمی نیو ئۆرلێنسدا بەدەستهێنا.

میلواکی لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا پێشوازی لە نیو ئۆرلێنس کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 123 خاڵ بەرامبەر بە 115 خاڵ لێبردەوە.

لە یارییەکەدا لە گێمی یەکەمدا ئانتۆنی دەیڤسی ئەستێرەی تیمی نیو ئۆرلێنس تووشی پێکانبوو یارییەکەی بەجێهێشت، ئەستێرەی یارییەکەش گیانیس ئانتیتۆ کۆنمبۆ بوو لە تیمی میلواکی کاتێک لە یارییەکە 25 خاڵی تۆمارکرد و بووە هۆکاری بردنەوەی تیمەکەی لە یارییەکەدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە