ئێن بی ئەی..بۆستن و دالاس گۆڕانکاریی دەکەن
رووداو – هەولێر
لە خولی باسكەی ئەمەریكا، یاریزانی یانەی بۆستن سێلتیكس راخۆن رۆندۆ پەیوەندیی بە ریزەكانی یانەی دالاس ماڤرێكسەوە كرد و بۆستنیش 3 یاریزانی تازەی هێنایە ریزەکانییەوە.
لە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان لە ئێن بی ئەی، راخۆن رۆندۆ لەگەڵ یاریزانی لاو دوایت بۆیل لە یانەی بۆستنەوە روویان لە دالاس كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا بە جەماوەر و میدیاكان ناسێندران.
لەلای خۆیەوە یانەی بۆستن سێلتیكس یاریزانی هێرشبەری جای كرۆدێر و یاریزانی ناوەڕاست براندن رایت و بەرگریكار خامێر نیڵسۆنی هێنایە ریزەكانییەوە.
بۆستن بەپەلە دەستبەرداری یاریزان راخۆن رۆندۆ بوو، بە هیوای ئەوەی پارەیەكی باشیان دەستكەوێت، چونكە ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەكەدا كۆتاییدەهات.