ئێن بی ئەی..بۆستن و دالاس گۆڕانکاریی دەکەن

20-12-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن خولی باسكەی ئەمەریكا
A+ A-

رووداو – هەولێر

لە خولی باسكەی ئەمەریكا، یاریزانی یانەی بۆستن سێلتیكس راخۆن رۆندۆ  پەیوەندیی بە ریزەكانی یانەی دالاس ماڤرێكسەوە كرد و بۆستنیش 3 یاریزانی تازەی هێنایە ریزەکانییەوە.

لە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان لە ئێن بی ئەی، راخۆن رۆندۆ لەگەڵ یاریزانی لاو دوایت بۆیل لە یانەی بۆستنەوە روویان لە دالاس كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا بە جەماوەر و میدیاكان ناسێندران.

لەلای خۆیەوە یانەی بۆستن سێلتیكس یاریزانی هێرشبەری جای كرۆدێر و یاریزانی ناوەڕاست براندن رایت و بەرگریكار خامێر نیڵسۆنی هێنایە ریزەكانییەوە.

بۆستن بەپەلە دەستبەرداری یاریزان راخۆن رۆندۆ بوو، بە هیوای ئەوەی پارەیەكی باشیان دەستكەوێت، چونكە ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەكەدا كۆتاییدەهات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە