پێکانەکەی گاڤی راهێنەرێکی بەنێوبانگی ئیسپانیا دەهێنێتە دەنگ

20-11-2023
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
A+ A-
روداوو دیجیتاڵ
 
خاڤیێر کلێمێنتی، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بەشداریکرنێکی لەگەڵ رادیۆی مارکای ئیسپانی باسی  لەوە کرد کە یاریزانە لاوەکان ئێستا زیاتر لە پێویست یاریی دەکەن، بۆیە زیاتر تووشی پێکاندەبن.
 
دوای ئەوەی لە یاریی نێوان ئیسپانیا و جۆرجیا، گاڤیی یاریزانی بارسێلۆنا تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆ بوو، لەسەر ئەم بابەتە خاڤیێر کلێمێنتی بۆ رادیۆی مارکا قسەیکرد و گوتی "ئەو گەنجانە زیاتر لە پێویست بەشداری یارییەکان دەکەن، راستە ئەوان خۆیان دەیانەوێت، خەلکی حەز بە بینینیان دەکات، بەڵام نابێت ئەمە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی نیشتیمانی رووبدات، ئاساییە لەگەڵ هەلبژاردەی لاوان بەو رێژەیە یاریی بکەن، بەڵام پێکهاتەی جەستەیی ئەو یاریزانانە هەموو پێویستیان بە ئامادەکردن هەیە، کاتێک تۆ تەمەنت 27 ساڵە وەک ئەوە نیە تۆ تەمەنت 16 ساڵە، هەموومان بینیمان چۆن یایزانێکی تەمەن 28  ساڵ ئەژنۆی ئەنسۆ فاتی تێکشکاند، ئەو تا ئێستاش دەناڵێت."
 
راهێنەری پێشووی ئیسپانیا زیاتر دەڵێت "راستە لامین یاریزانێکی بەتوانایە، بەڵام ئەو لە ئاستێکی خێراتر لەوەی کە دەتوانێ یاری دەکات، پێویستە جەستەیان بەهێزتربێت ماسولکە و بەستەرەکانیان توانای ئەو پاڵەپەستۆیەیان نییە، راول گۆنزالێس لە تەمەنی 17 ساڵیدا لەگەل ریال مەدرید یاری یەکەمی کرد، بەڵام من بانگهێشتی تیمی یەکەمم نەکرد لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا تاوەکو ئەو کاتەی لە رووی جەستەییەوە ئامادە بوو، لەبەر ئەوە نەبوو کە ئەو ئاستی هونەری باش نیە بەڵکو من ئەوەم لەبەر چاو گرت کە راول دەبێ لە ئاستێکی جەستەیی نزمتر یاریی بکات، تاوەکو جەستەی بەهێز دەبێت و ئامادەی رکابەری بێت لەسەر ئاستی هەلبژاردەی نیشتیمانی."
 
خافێر کلیمێنتی، یاریزانی یانەی ئاتلێتیک بلباو بووە، لە ئیسپانیا راهێنەرایەتیی زۆر یانەی جیاوازی کردووە و ماوەی 6 ساڵیش راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە لە نیوان ساڵەکانی 1992-1998ـدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.