ڤیدیۆ؛ ئەمشەو ئیتاڵیا و ئۆکراینا لەسەر بلیتە گرنگەکەی یۆرۆ بەگژ یەکدا دەچنەوە

20-11-2023
ئیحسان تاهیر
ئۆکراینا - ئیتاڵیا 22:45
ئۆکراینا - ئیتاڵیا 22:45
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هەڵبژاردەی ئۆکراینا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گرنگترین یاریی ئەمشەوی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 لەسەر خاکی ئەڵمانەکان دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی بلیتی دووەمی کۆمەڵەی سێیەم و گەیشتن بە یۆرۆ. کاتێک هەڵبژاردەی ئۆکراینای دەربەدەر بەهۆی جەنگی رووسیاوە لەسەر یاریگەی بایەرلیڤەرکوزن میوانداریی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکات.
 
ئینگلتەرا پێشوەختە بلیتی یەکەمی کۆمەڵەکەی بۆ خۆی یەکلاییکردووەتەوە و 19 خاڵی هەیە، و هەریەک لە ئیتاڵیا و ئۆکراینا 13 خاڵیان هەیە و براوەی ئەم یارییەیان دەبێتە خاوەنی بلیتی دووەم، بۆیە رووبەڕووبوونەوەی ئەمشەویان یاریی کۆتاییە.
 
ئەوەی لە بەرژەوەندی ئازۆریدایە ئەوەیە کە لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا لەسەر یاریگەی سان سیرۆ بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنیان بەسەر ئۆکراینییەکاندا بەدەستهێناوە، بۆیە یەکسانبوون بۆ ئەوان لەم یارییەدا بە سەرکەوتن هەژمارە و بەهۆیەوە دەتوانن بگەنە یۆرۆ.
 
هەواڵە خۆشەکە بۆ ئۆکراینییەکان ئەوەیە کە سڕبیا لە کۆمەڵەی حەوتەمدا سەرکەوتنی خۆی بۆ پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد. ئەمەش واتە ئەگەر ئۆکراینا سەرکەوتنیش بەرامبەر ئیتاڵیا بەدەست نەهێنێت و پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت، ئەوا هێشتا گەرەنتی جێگەی خۆی دەکات لە پلەی ئۆف وەک یەکێک لە چوار باشترین سێیەمی کۆمەڵەکان لەگەڵ هەر یەکێک لە هەڵبژاردەکانی بۆسنە و فینلاند.
 
ئیتاڵیا پێشتر پلەی ئۆفی مسۆگەر کردووە، کەواتە هەرچییەک لەم یارییەدا رووبدات، یەکێک لەم دوو تیپە راستەوخۆ دەچێتە قۆناخی کۆمەڵەکان لە ئەڵمانیا لە هاوینی داهاتوودا، لە کاتێکدا ئەوەی دیکە دەرفەتێکی دیکەی دەبێت بۆ ئەوەی لە رێگەی پلەی ئۆفەوە سەربکەوێت.
 
ئیتاڵییەکان کە لە دوایین دوو مۆندیالدا نەیتوانیوە بەشداری بکات، ئەگەر ئەمشەو نەتوانێت سەرکەوتنی بۆ یۆرۆ مسۆگەر بکات، بەدڵنیاییەوە لوچیانۆ سپالێتی راهێنەر و یاریزانەکانی دەکەونە بەر لێشاوی تووڕەیی ئیتاڵییەکان، بۆیە پێشبینی دەکرێت سپالێتی سێ یان چوار گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکات بۆ ئەم یارییە، بەتایبەتیش پشت بەستن بە داڤید فراتێسی و جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ. کە پێدەچێت فراتیسی کە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، لە شوێنی جیاکۆمۆ بۆناڤێنتورا یاری بکات.
 
دی لۆرێنزۆی کاپتنی یانەی ناپۆلی بەهۆی سڕکردنەوە بەشداری لە یارییەکەی بەرامبەر مەسەدۆنیای باکووردا نەکرد و لە شوێنی ئەودا ماتیۆ دارمیان یاریکرد، بۆیە ئەم یارییە دەگەڕێتەوە، فێدریکۆ گاتی و فرانچیسکۆ ئاچێربی ئێستا باشترینن لە دڵی بەرگری، دوای پێکرانی ئەلیساندرۆ باستۆنی و جۆرجیۆ سکالڤینی و رافایل تۆلوی.
 
چەکی هەرە بەهێزی سپالێتی بۆ ئەم یارییە یەکلاکەرەوەیە، فێدریکۆ کیێزایە لە هێڵی هێرشبردن، دوای ئەوەی بەرامبەر مەسەدۆنیای باکوور ئاستێکی بەرزی پێشکێسکر و دوو گۆڵی تۆمارکرد، پێشبینی دەکرێت جیانلوکا سکاماکاش وەک  هێرشبەری سەڕم یاری بکات. 
 
تاوەکو ئێستا 17 هەڵبژاردە بلیتی بەشدارییان لە یۆرۆدا وەرگرتووە، ئەمڕۆو سبەی چوار هەڵبژاردەی دیکەش بلیتەکانیان وەردەگرن و دوایین سێ بلیتیش لە پلەی ئۆف لە نۆڤەمبەردا یەکلایی دەکرێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).