سوپڕایزی گرێبەستەکەی ئەڵۆنسۆ ئاشکرا بوو

روداوو دیجیتاڵ
 
لە بارەی گرێبەستەکەی چابی ئەڵۆنسۆ لەگەڵ یانەی بایەر لیڤەرکوزن، فێڕناندۆ کاڕۆ بەرێوبەری جێەجێکار یانەکە چەند زانیارێکی ئاشکرا کرد.
 
پێشتر چەند میدیایەکی جیهان باسی ئەوەیان دەکرد کە لە گرێبەستی چابی ئەلۆنسۆ لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن مەرجێک هەیە، ئەویش ئەگەر ریال مەدرید گرێبەست بۆ ئەم راهێنەر پێشکێش بکات، ئەوا چابی دەتوانێت گرێبەستی لیڤەرکوزن هەڵبوەشێنێتەوە و بڕواتە یانەی شاهانە.

 

بەڵام فێڕناندۆ کاڕۆ بەرێوبەری یانە ئەڵمانییەکە ئەوەی ئاشکرا کرد و گوتی هیچ بڕگەیەکی لەم جۆرە لە گرێبەستەکەیان دا نییە،  ئێمە نێوانمان زۆر باشە و ئەو دەزانێ کە ئێمە یانەیەکی جددین.
 
فێرناندو دەڵێت "ئێمە زۆر لە کەس ناکەین لەگەل ئێمە بمێنێتەوە و کاربکات، حەزدەکەین ئەو دڵخۆش بێت و زۆر باش بێت لە یانەکەی ئێمەدا، و ئەو بەخۆی حەز بکات بمینێتەوە، هیوادارین هەر ئەوە رووبدات لە داهاتوودا.