لێدوانی راهێنەرانی قەتەر و ئیکوادۆر لەسەر یاریی کردنەوەی مۆندیال

20-11-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فیلیکس سانچێز گۆستاڤۆ ئەڵڤارۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ کاژێر 19:00 لەسەر یاریگای ئەلبەیت لە دەوحە، یاریی کردنەوەی مۆندیالی 2022ـی قەتەر لە نێوان قەتەر و ئیکوادۆر ئەنجام دەدرێت. لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، راهێنەرانی هەردوو هاڵبژاردە، قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کرد، کە پوختەی قسەکانیان بەمشێوەیەیە:
 
 
فیلیکس سانچێز، راهێنەری هەڵبژاردەی قەتەر:
 
بەڵێ زۆر رەخنە لە قەتەر گیراون و زۆر شت لەسەر ئەم بابەتە گوتراوە، هەندێک لە زانیارییەکان بەڕای من هەڵەن، هەندێک لە سەرنجەکان بە تەواوی دادپەروەرانە نەبوون بەبۆچوونی من، لەدەستدانی ژیان لە کاتی کارکردندا بە دڵنیاییەوە گەورەترین کارەساتە کە دەتوانین رووبەڕووی ببینەوە، ئەوە لێرە لە قەتەر بێت یان هەر شوێنێکی دیکەی جیهان. بۆیە ئێمە تەنیا هیوادارین ئەم مۆندیالە بەو مانایە بێت کە بتوانین پێکەوە کاربکەین بۆ سوودوەرگرتن لە بارودۆخەکانی ئەم گرووپەیە، نەک تەنیا لە قەتەر بەڵکو لە شوێنەکانی دیکەی جیهانیش
 
گۆستاڤۆ ئەڵڤارۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیکوادۆر:
 
من بۆچوونی خۆمم لەسەر بڕیاری کاس لەبارەی بایرۆن کاستێلۆی یاریزانمان گوتووە، بەڵام دەزانن من راهێنەرم، پارێزەر نیم. بەڵێ من بۆچوونەکانم دەربڕیوە، لەگەڵ پارێزەران قسە دەکەم. بێگومان من بۆچوونی خۆمم هەیە و لەگەڵ ئەو راستییەدام کە بایرۆن دەبێ لێرەبووایە. لە هەمانکاتدا رێز لە بڕیارەکە دەگرم. هەندێک شت هێشتا روون نین،  دەبینین کە ئایا دەتوانن بۆمان روونبکەنەوە کە بۆچی لە پاڵاوتنەکانی داهاتوودا 3 خاڵ لە ئیکوادۆر کەمدەکرێنەوە. هیوادارم لەم بڕیارە تێبگەین.
 
سەبارەت بە لەدەستدانی کاستیلۆ بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال؟ بێگومان من رێز لە بڕیاری کاس دەگرم، ئێمە مۆندیالمان لەپێشە و بەڕاستی گورزێکی گەورەبوو بۆ ئێمە کە ناچارین بەرگەی بگرین. بەڵام ئەگەر ئازارەکانی هەموو تیپەکەمان خۆشەویستی بۆ بایرۆن هەیە، بایرۆن بۆ ئێمە هێمایە و لە یاریگاشدا لەگەڵمان دەبێت تەنانەت ئەگەر لەوێش نەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە