ئەفسانەی ئۆرۆگوای دوورخرایەوە

20-11-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئۆسکار تابارێز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای 15 ساڵ کارکردن وەک راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، ئۆسکار تابارێز لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆرۆگوای لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا دەڵێت "بەدڵنیاییەوە بڕیارێکی قورسە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئێستای هەڵبژاردەکە و خراپی ئەنجامەکانەوە بڕیاری دوورخستنەوەی تابارێز درا".
 
فیدراسیۆنەکە دەڵێت " رێز و خۆشەویستی زۆرمان بۆ کاروانی کارکردنی تابارێز لە ماوەی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەکە هەیە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بڕیاردان لەبارەی دوورخستنەوەی تابارێز ئاسان نەبوو، دوای پازدە ساڵ کارکردن لەگەڵ هەڵبژاردەکە لە ویلایەتی دووەمی کارکردنیدا، بەڵام بەرژەوەندی هەڵبژاردەکە وا دەخوازێت، چونکە یاریزانە لاوەکان هەستدەکەن تابارێز پیربووە و بیرۆکەکانیشی ئاڵۆزن، بەڵام رۆحیەتی ئەو بووەتە هۆکاری ئەوەی چەندین یاریزانی لاو پێبگەیێندرێن.
 
راهێنەرە 74 ساڵە ئۆرۆگواییەکە زۆرترین تەمەنی کارکردنی وەک راهێنەر لەگەڵ ئێلبێ سێلێستێ بووە، پێشتر لە 1988 تاوەکو 1990 راهێنەرایەتی ئۆرۆگوای کردبوو، لە ویلایەتی یەکەمیدا، پاشان لە 2006 جارێکی دیکە بووەوە راهێنەری هەڵبژاردەکە، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال و دۆڕانی لە چوار یاریی رابردوودا لەسەریەک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
 
تابارێز سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کرد بۆ سەرکەوتن بۆ سێ مۆندیالی رابردوو، لە مۆندیالی 2010 پلەی چوارەمی بردەوە و لە کۆپا ئەمریکای 2011 هەڵبژاردەکەی کردە پاڵەوان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە