مۆرینیۆ بووە راهێنەری یانەی تۆتێنهام

20-11-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی وەک راهێنەری یانەکەی دەستنیشانکرد.

دوای چەند کاژێرێکی کەم لە دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، لە راهێنەرایەتی یانەکە تۆتێنهام بەشێوەیەکی گرێبەستکردنی لەگەڵ راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد تاوەکو ساڵی 2023 راگەیاند.

تۆتێنهام لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، مۆرینیۆ تاوەکو کۆتایی وەرزی 2023-2022 راهێنەری یانەکە دەبێت، هەروەها نووسیوویەتی، خۆزێ یەکێکە لە سەرکەوتووترین راهێنەرەکانی جیهان، بەتایبەت کە 25 نازناوی گەورەی بردووەتەوە لەگەڵ یانەکانی، پۆرتۆ، ئینتەرمیلان، چێڵسی، ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد.

دانیێل لیڤی، سەرۆکی یانەی تۆتێنهام لەبارەی دەستنیشانکردنی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەڵێت، ئێمە یەکێک لەباشترین و سەرکەوتووترین راهێنەرەکانی تۆپی پێمان هەیە، دەمانەوێت سوود لە ئەزموونەکەی وەربگرین، هیوادارم لەرووی تەکتیکییەوە کاری باش بۆ یانەکە بکات و شەرەفمەندم کە لەگەڵ ئێمە دەبێت.

خۆزێ مۆرینیۆ دوای وازهێنانی لە راهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتد بەبێ یانە مابووەوە، دوای دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهام بەچەند کاژێرێکی کەم، وەک راهێنەری یانە لەندەنییەکە دیاریکرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە