دێربی خولی سوپەرلیگ ئەنجامدەدرێت

ئەمڕۆ جارێکی دیکە تورکیا هەناسەکانیان بۆ دێربی هەردوو یانە گەورەکە، گەڵاتەسەرای و فینارباهچێ  دەوەستێنن، لە هەفتەی 11ی سوپەر لیگ هەردوو یانە لە یاریگای شوکرو سەراج ئۆڵوو  لە ئیستەنبول رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
 
یانەی گەڵاتەسەرای لەم یارییەدا لە هەموو روویەکەوە بەخت یاوەری نییە چونکە ماوەی 16 وەرزە نەیتوانیوە لە یاریگای شوکورو لە ناوچەی کەدیکۆی بیباتەوە، جگە لەمەش هەردوو یاریزان سەلچوک ئینان و لوکاس پۆدوڵسکی  لە راهێنانی یانەکەیان بەشداریان نەکردوو پێدەچێت لە یارییەکەی ئەمڕۆیاندا ئامادەنەبن.
 
 ئەوەی لە یاری نێوان ئەم دوو یانەیە بەدیدەکریت کاتێک هەر یەکێکیان پێشتر تۆری گۆڵی ئەوەی دی بهەژێنیت ئیدی بردنەوەی ئەوی دیکە ئاسان نابێت یاخوود یارییەکە بە یەکسان بوون کۆتایی دێت.
 
هەندێ لە یاریزانانی هەردوو یانە کە لەم وەرزەدا هاتوونەتە فێنار و گەڵاتە بۆ یەکەم جار لەگەڵ یانەکانیان لە دێربی بەشداری دەکەن لە یانەی جیم بۆم،  ئێران داردییۆک و لویس کاڤاندا و تۆڵگە جییەرجی و سەردار ئەزیز لە یانەی کەنارییەکانیش گریگۆر ڤاندەڤێل و ئیسمایل کۆیبەش و مارتین سکرتێل.

جیاوازی خاڵەکانی نێوانیان تەنیا دوو دانەیە، گالاتای ئێستا پلەی سێیەمی ریزبەندی بەدەستەوەیە، خاوەنی 20 خاڵە، فێناریش 18 خاڵی هەیە و پلەی پێنجەمی گرتووە.