ڤیدیۆ.. ئینتەر میلان بە زەحمەت بردییەوە

رووداو - هەولێر

یانەی ئینتەر میلان بردنەوەیەکی زەحمەتی بەدەستهێنا و پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیای پاراست.

لە گەڕی هەشتەمدا ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی ساسۆلۆ و یارییەکەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و دوای تێپەڕینی تەنیا دوو خولەک بەسەر یارییەکەدا، لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکرد، لە خولەکی 16دا دۆمەنیکۆ بێراردی ئەنجامەکەی بۆ ساسۆلۆ یەکسانکردەوە، هەر لەم گێمەدا و لە خولەکەکانی 38 و 45دا رۆمێلو لوکاکو دوو گۆڵی دیکەی بۆ نیرازۆری تۆمارکرد کە ئەمەی دووەمیان بە لێدانی سزا بوو.

لە گێمی دووەمیشدا لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکی 71دا بە لێدانی سزا گۆڵێکی دیکەشی بۆ ئینتەر زیادکرد، هەرچەندە لە خولەکەکانی74 و 82دا ساسۆلۆ دوو گۆڵی لە رێگەی یاریزانان فیلیپ دوریچیچ و جێرێمی بۆگا تۆمارکرد، بەڵام لە کۆتاییدا ئینتەر سێ خاڵی یارییەکەی بەدەستهێنا.

ئێستا ئینتەر میلان لە پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیایە و 21 خاڵی هەیە ساسۆلۆش شەش خاڵی هەیە و لە پلەی 15ـی ریزبەندییە.