تێری هێنری لە یەکەم یارییدا دۆڕا


رووداو - هەولێر

تێری هێنری، راهێنەری نوێی یانەی مۆناکۆ لەیەکەم یارییدا لەگەڵ یانەکەی تووشی شکستبوو و بەرامبەر یانەی ستراسبۆرگ دۆڕا.

لە گەڕی دەیەمی خولی فەرەنسا، یانەی مۆناکۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی ستراسبۆرگ بووەوە و یارییەکەی بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕاند.

لە خولەکی 17 ئەدریان تۆماسۆن گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، گێمی یەکەم بەو گۆڵە کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 66 ساموێل گراندسێر لە یانەی مۆناکۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دوای ئەوە لە خولەکی 84 لیبۆ مۆتیهیبا گۆڵی دووەمی بۆ ستراسبۆرگ تۆمارکرد، هەرچەند لە خولەکی 91 یۆری تیلیمانس بەلێدانی سزا گۆڵێکی بۆ مۆناکۆ تۆمارکرد، بەڵام بێ سوود بوو و یانەی مۆناکۆ یەکەم یاریی لەژێر سەرپەرشتی تێری هێنری دۆڕاند.