رکابەریی یارییە سیانییەکان بەڕێوەچوو


ئەمانە دەیان یاریزان لە سەرانسەری جیهان هاتوون و لەنێو ئاوەکانی لێواری رۆک دۆ ئازۆر لە باشووری فرانسا لە دەریای سپی ناوەڕاست مەلەوانی بەکەن کە ماوەکەی 1500 مەتر زیاتربوو.

دەیان کچ و کوڕ بەشدارییان لە پاڵەوانیەتی جیهانی بۆ یارییە سییانەییەکاندا کرد. سەرەتا بە مەلەوانی دەستیان پێکرد.

دوای بڕینی کیلۆمەترێک و نێو مەلەوانی بە پەلە روویان لە پارکینگێکی پایسکلسواری کرد و هەر یاریزانێک پایسکلێکی دەرهێنا و ماوەی زیاتر لە 24 کیلۆمەتریان بە پایسکلسواری بە نێو دارستانەکانە سروشتیەکانی ماسیف دێ مۆریان بڕی.

دواتر یاریزانە کوڕ و کچەکان دوای ماندووبوونێکی زۆر پایسکلەکانیان پارکینگ کردەوەو بە راکردن بەرەو هێڵی کۆتایی رۆیشتن، بەڵام بە زوویی پێی نەگەیشتن، چونکە ماوەی راکردنەکەش  یازدە کیلۆمەتر بوو.

یەکەم کەس کە گەیشتە هێڵی کۆتایی کارل شۆی بریتانی بوو، پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکەی بردەوەو نازناوەکەی پێبەخشرا.