ئەستێرەکانی ریال مەدرید لە دەرەوەی بازنەن

20-10-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

رافایێل بینتێزی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێکهاتەی یانەکەی بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئاشکراکرد و ناوی چەند ئەستێرەیەکی یانەکەشی تێدانییە.

لەو پێکهاتەیەی کە لە مالپەری فەرمی یانەکەدا بڵاوکراوەتەوە، بینتێز لە تواناکانی کەریم بێنزیما، گاریس بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز بێبەش دەبێت و بۆ یارییەکە ئامادەنابن.

لە لیستەکەدا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی ریال مەدرید هەیە کە سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکەر و کاپتنی یانەکە گەڕاوەتەوە نێو ریزەکانی یانەکە و بۆ یارییەکەش ئامادەدەبێت.

سبەی چوارشەممە لەگەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ریال مەدرید دەبێتە میوانی پاریس سانجێرمان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە