ڤیدیۆ؛ بۆکا جونیۆرز 3-0 لە کۆردۆبای بردەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکانی قۆناخی پێنجەمی جامی خولی ئەرجەنتین، یانەی بۆکا جونیۆرز بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی سێنتڕاڵ کۆردۆبای میوانداری بردەوە.
 
لە خولەکی چل و نۆدا لوکاس بلوندێل گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد، ئەمەش دوای ئەوەی پاسێکی لە ئیزێکیێل زابالۆسەوە پێگەیشت.
 
لە خولەکی شەست و یەکی یارییەکەدا لوکاس یانسۆن گۆڵی دووەمی بۆکا جونیۆرزی تۆمارکرد.
 
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی سێیەمدا داریۆ بێنێدیتۆ گۆڵێکی دیکەی بۆ بۆکا تۆمارکرد و یارمەتی یانەکەیدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە هیچ یارییەکە بباتەوە.
 
بەم سەرکەوتنە، یانەی بۆکا جونیۆرز بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێنج یارییدا گەیشتە پلەی چوارەمی کۆمەڵەی دووەم، هاوکات سێنتڕاڵ کۆردۆباش بە شەش خاڵ لە پێنج یارییدا پلەی دەیەمی گرتووە.