ئالێگری: دەبێت سیستمی ڤار لە چامپۆنزلیگ بەکاربهێنرێت

20-09-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئالێگری-ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ماکس ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی داوا دەکات لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سیستمی ڤار بەکاربهێنرێت.

ئالێگری دوای یارییەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا سەبارەت بە کرانە دەرەوەی دۆن قسەی کرد و گوتی" ئەگەر لە خولەکەدا سیستمی ڤار بەکار بهێنرایە دەبووە یاریدەدەری ناوبیژوان و کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەدەکرایە دەرەوە، بەو شێوەیە کە 10 یاریزانم مایەوە تووشی نائومێدییەکی زۆر بووم، لە یاری داهاتووشما بیری رۆناڵدۆ دەکەین".

راهێنەرەکەی یانە ئیتاڵییە زیاتر دەڵێت" یاریزانەکانم ئاستییان زۆر بەرز بوو، پێش ئەوەی رۆناڵدۆ بکرێتە دەرەوە هەلی زۆرمان هاتە بەردەم بەڵام ڤالێنسیا زۆر بە توندی بەرگری دەکرد بۆیەهەلەکانمان لەدەستدەدا ".

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە یاری یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەرووی ڤالێنسیا بووەوە و توانی بە 2 گۆڵی بێوەڵامیش یارییەکە بباتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە