چوار پایسکلسواری رۆژهەڵات گەیشتنە پایتەخت


رووداو – هەولێر

لە گەشتێکی دوورودرێژدا، چوار پایسکلسواری رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتنە شاری هەولێر و دەیانەوێت دەیانەوێت پەیوەندییەکی بەهێزی گەشتیاری لە نێوان شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و باشووری کوردستان دروستبکەن.

ئەم وەرزشوانانە بە مەبەستی بینینی شوێنە گەشتیارییەکانی باشووری کوردستان بە پایسکل لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە شاری مەریوان گەشتێکی دوور و درێژییان دەستپێکردووە، سەرەتا لە شاری سلێمانی ناوچە گەشتیارییەکانیان بەسەرکردووەتەوە، ئێستاش لە شاری هەولێرن و دەیانەوێت بچنە هاوینە هەوارەکانی پارێزگای هەولێر.

دوای تەواوبوونی گەشتەکەیان ئەم چوار گەنجە رۆژهەڵاتییە دەیانەوێت پەیوەندییەکی بەهێزی گەشتیاری لە نێوان شارەکانی رۆژهەڵات و ئێران و باشووری کوردستان دروستبکەن.