کەس لە بارسا تێناگات

 
 
رووداو دیجیتاڵ
 یانەی بارسێلۆنا هەوڵی گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزانی نوێ دەدات، بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو تیپیکی بەهێز لە چواردەوری هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە دروستبکەن. 
 
ئامانجی یەکەمی بلاوگرانا، فیدریکۆ کیێزای ئیتاڵی و یاریزانی یۆڤێنتۆسە و نرخی یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوە تەنیا 15 ملیۆن یۆرۆیە. 
یاریزانە ئیتاڵییەکە، لەسەر دەستی تیاگۆ مۆتا، راهێنەری نوێی یانەی یۆڤێنتۆس لە پلانەکانی ئەم وەرزەی یانەکە دوورخرایەوە و  بارساش دەیەوێت پەلکێشی ریزەکانی یانەکەی بکات. 
کێیزا وەرزی رابردوو رۆڵی هەبوو لە تۆمارکردنی 10 گۆڵ و دوو ئەسیست لە 37 یارییدا لەگەڵ خانمە پیرەکە. 
 
 
ئامانجی دووەمی یانەی بارسێلۆنا، رافائێل لیاوی پۆرتوگالییە و میلانیش داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە ، بارساش دەیەوێت بە شێوەی قیست یاریزانەکە بگوازێتەوە و هاندەران بە گرێبەستی لیاو، دڵخۆش بکات
لیاو، وەرزی رابردوو یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی میلان، لە 48 یارییدا 15 گۆڵ و 12 ئەسیستی هەبوو.  
 
بارسا بەهۆی کێشەی داراییەوە ناتوانێت دانی ئۆلمۆ ناونووس بکات و بەهۆی ناهاوسەنگی مووچەی یاریزانەکانی ناچارە ئێلکای گوندۆگانی یاریزانی یانەکەی بفرۆشێت، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە دەیەوێت ئەو ئاڵانگارییە بکات و چەند گرێبەستێک بۆ هانزی فلیکی راهێنەر واژۆ بکات.