کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای گۆڕانکاری بەپەلە دەکات

20-08-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوای لەدەستدانی نازناوی جامی سوپەری سعودیە بەرامبەر یانەی هیلال، خراپ لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی تووڕە دەبێت و داوای گۆڕانکاری بەپەلە دەکات.
 
دوای لەدەستدانی نازناوەکە، هەر زوو میدیای سعودی هێرشیانکردە سەر لویس کاسترۆ، راهێنەری یانەی نەسڕ و بە هۆکاری خراپی ئەنجامەکانی نەسڕیان ناوبرد، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆچوونێکی دیکەی هەیە.
 
رۆناڵدۆ پێی وایە کێشەکە لویس کاسترۆ نییە، بەڵکو کێشەی سەرەکی لە خراپی یاریزانەکانی یانەی نەسڕە، بۆیەش داوای گۆڕانکاری بەپەلە لە یانەکەدا دەکات.
 
کریستیانۆ داوای لە کارگێڕیی یانەی نەسڕ کردووە، بەر لە دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی سعودی، گرێبەست لەگەڵ چوار یاریزانی نوێ بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بکەن لە خولەکەدا.
 
هەرچەند میدیای سعودی دەڵێت "هەریەکە لە سێرجیۆ کۆنسێسا و تۆماس تۆخێل بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە راهێنەری یانەکە، بەڵام رۆناڵدۆ لە دژی دوورخستنەوەی لویس کاسترۆیە."
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو کاتەوەی پەیوەندیی بە یانەی نەسڕەوە هیچ نازناوێکی فەرمی نەبردووەتەوە، بۆیەش لەپێناو بردنەوەی نازناوەکان داوای گۆڕانکاری خێرا دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە