رووداو دیجیتاڵ
یانەی هیلال بە بەرچاوی نەیمارەوە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەگەڵ فەیحا یەکسان بوو.
هیلال لە گەڕی دووەمی خولی تۆپی پێی رۆشنی سعودیەدا، لەسەر یاریگەی نێودەوڵەتی شا فەهد میوانداری فەیحای کرد و بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.
یانەی فەیحا دەستپێشخەربوو لە گۆڵکردن لە رێگەی فاشیۆن ساکالای یاریزانی زامبییەوە.
یانەی هیلال لە وەڵامدانەوەی دوانەکەوت، چونکە تەنیا دوای پێنج خولەک لە رێگەی عەبدوڵڵا ئەلحەمدانەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
گێمی دووەم گوشاری بەردەوامی یانەی هیلال و بەرگریی پۆڵایینی فەیحای بەخۆیەوە بینی، تاوەکو ناوبژیوانی یارییەکە فیکەی کۆتایی لێدا و هەردوو یانە یەکەو خاڵێکیان بەرکەوت.
هیلال لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە، کە خاوەنی چوار خاڵە، حەیفاش هەمان ژمارەی خاڵی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ